یوسف تالیب

شەنکە پەڕەی گوڵ

بە دەنگی: یوسف تالیب
شێوەزار: سۆرانی
134
شنەشنی شەماڵ شنەی شەماڵ
شنەی شەماڵ هەڵیکرد شەنکە شەنکە پەڕەی گوڵ
لە نێو ئەم گوڵستانە بۆنی گوڵ و ڕیحانە
تۆ شەنکە شەنکە پەڕەی گوڵ

دەخیلم شنەی شەماڵ
هەڵکە هەر چوار وەرزی ساڵ
لە گوڵ گوڵاوی بەهار
بپرژێنە لە زوڵفی، زوڵفی تێکئاڵاوی یار

یارم لە ڕێگەی کانی بە لەنجە هات لە دوورۆ
جوانترین بووکە وا دێ لە دەشتی شارەزوورۆ
شنەی شەماڵ هەڵیکرد هەڵیکرد
شەنکە شەنکە پەڕەی گوڵ