عەتا قەرەداغی

گوڵی گۆنات

بە دەنگی: عەتا قەرەداغی
شێوەزار: سۆرانی
150
عارەق ئەڵێی شەونمە بە گوڵی گۆناتەوە
با دیدەی فرمێسکاویم سەرکوڵمت بشواتەوە
مەگەر هەناسەی ساردم فێنکت بکاتەوە

بە جوانیت هیچ نازدارێ وەک تۆ نازی لێ نایە
وەرە و بە ناز بمکوژە بۆ چیمە ئەم دنیایە
ئەزانم کە زاڵمی بەزەییت پیامە نایە

ئێواران کوڵمی ئاڵت شەڕی زەردەپەڕ ئەکا
شەوان لەگەڵ ئەستێرە چاوەکانت شەڕ ئەکا
لەم شەڕانە عاشقی وەکوو من زەرەر ئەکا

بۆ عەشق و ئەوینی تۆ شێعر و گۆرانی ئەڵێم
دڵم بە ئامانەت بێ لە سینەتا دایئەنێم
عارەق ئەڵێی شەونمە بە گوڵی گۆناتەوە
با دیدەی فرمێسکاویم سەرکوڵمت بشواتەوە
مەگەر هەناسەی ساردم فێنکت بکاتەوە