عەبە دەڕژێ نەناسراو

ئامە و ئامینێ

بە دەنگی: عەبە دەڕژێ و نەناسراو
شێوەزار: سۆرانی
242
ئەرێ باریکەی چاوئەستێرە هەر ئەمڕۆم ماوە لێرە
خۆ لەبەر ئەو کوڵمەی دەمرم دەڵێی گوڵە کەنێرە
دەزانی ئەگەر دەڕۆم یەکسەر بە خودام بسپێرە

ئەرێ ناسکۆڵەی گەزۆدەمە
پەرچەمی دەڵێی شەمە
قامکت دەڵێی قەڵەمە
ئەستەمە
خەڵکی ئەو شارەدێیەی
بەو دوو چاوانەی تەمە

ئەرێ ئەو دڵەم بۆ تۆ غەمناکە بانگم لێ دەکا کاکە
ماندوو و خەستە و هیلاکە کافرە ڕوحمم پێ ناکا
بەینێکە لە یەکتر زیرین ئاشت بینەوە چاکە
دەستەوئەژنۆی داناوم ئەو دڵەم بۆ ئەو غەمناکە

ئەرێ هەناری لە نێو ڕەزی بای لێ دەدا دەلەرزی
تووشی بووم لەسەر چۆمی گۆزەم پێ دانا عەرزی
دەستێکم لە مەمکی دا ئازای بەدەنی لەرزی
کەڵەشینکۆف نایبڕێ لەبەر پووڵەکە و دەرزی
ئەی ئامە و ئامە و ئامینێ ئامەی دەنکەوەشینێ
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ

ئەرێ سوورەگوڵەکەی ئاو لە بن عەیبی تیا نییە چاو نەبن
خەڵکی چی لەوەی داوە لەو شارەیدا یێت بۆ من
سێ کەسم پەسەند کردووە ئایشیلێ و فاتم و زێڕن
بۆت لە گەردنم دەدەم هەرسێک بۆ خانم دەبن

ئەرێ عەوڵا جا چم لێ دەکەی ئەو بەندەت بۆ بڵێم بە دڵ
بۆت وەکی شا هەڵدەڵێم ددان مرواری ئەسڵ
بە قورعان خۆشم دەوێ تازە کردووە گوڵ
بچینە پیریی خەزایی مەقسوودمان دەبێ حاسڵ

ئەرێ وەی لەبەر ئەو چاوەی دەمرم ڕەشتی بە کلە سوبحانی
پڕ بە دڵم خۆشم دەوێی بە ملوێنێ هەرزانی
جا لەبەر ئەو گۆزەی دەمرم یارم دەیبا بۆ کانی

ئەرێ بەندمان بووەتە سێ قۆڵی چەند جوان و نەرم و نۆڵی
بازنە و خڕخاڵ لە قۆڵی دەنگم دێ وەک دەهۆڵی
سپیلکە و نەرم و نۆڵی بەوەندەی دەڵێم چاوم هەڵکۆڵی
ئەی ئامە و ئامە و ئامینێ ئامەی دەنکەوەشینێ
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ

ماتۆڕی یاماهایە
سەیرە وەک سینەمایە

ڕەبی ئاگاداری بێ غەوسی ماڵ لە بەغدایە
دیسان شێت و شەیدای تۆم
سوێند بە زاتی ئەو خودایە

دەردی وێم کەوێ جوانە جا گوڵی سەر باڵەخانە
پڕ بە دڵم خۆشم دەوێ بە ملوێنێ هەرزانە
عەوڵا دەڕژێ هەر خۆش بێ ئۆستادی هەموومانە

ئەرێ دەیڵێین بە سێ نەفەری قورینگی چۆمی گادەری
لێم ناپرسی کوێندەری ئەولادی پێغەمبەری
دەیڵێین بە سێ نەفەری دەڵێی تەختی فەنەری
جارێکە بڵێی عەوڵا گیان خۆمت بم بە نۆکەری
بەوەندەی دەڵێم گیانە خەریکی ئابڕووم بەری
ئەی ئامە و ئامە و ئامینێ ئامەی دەنکەوەشینێ
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ

ئەرێ باوەڕ بە مەلا مەکە دەڵێ نەزەر حەرام
دە نێو باغەڵیدایە جووتێ سێو و شەمامە
پاری قەول پێ داوم ئەوساڵی بە تەمامە
لەبەر سەرکوڵمەت دەمرم هەر دەڵێی مەغزە بادامە
ئەی ئامە و ئامە و ئامینێ ئامەی دەنکەوەشینێ
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ
دەنگی دوو گۆرانیبێژی دیکەمان بۆ نەناسراوەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.