عەتا خان سەعی مەنسوور

ئەو کچە ڕەشتاڵە

بە دەنگی: عەتا خان سەعی مەنسوور
شێوەزار: سۆرانی
85
ئەو کچە ڕەشتاڵە کچ گەورەماڵە
وەی لە ناو سینەکەی گیان گیان دوو لێمۆی ئاڵە
خۆم سەرم بە سەرگەرد پام بە کۆتەوە
سەرم بە سەرگەرد پام بە کۆتەوە
دوو دەستم بوڕن وەی وەی بەو لیمۆتەوە
دوو دەستم بوڕن بەو لیمۆتەوە
بێرەو با بیکەین دوو دەس لە گەردەن
خوا نەوا پەیدا بێ لە غەفڵەت مەردەن
ئەو کچە ڕەشتاڵە کچ گەورەماڵە
وەی لە ناو سینگەکەی گیان گیان دوو لێمۆی ئاڵە
وەی لە ناو سینگەکەی دوو لێمۆی ئاڵە
شەرتە تا زیندەم نیونەفەس مەوبوو
پەروانەم عاشق شۆعلەی کەس نەوبوو
وەی ئەگەر ئەتزانی بەو حاڵی دەردم
بەزەییت ئەهات بەو ڕەنگی زەردم
ئەو کچە ڕەشتاڵە کچ گەورەماڵە
وەی لە ناو سینگەکەی گیان گیان دوو لێمۆی کاڵە
وەی لە ناو سینگەکەی دوو لێمۆی کاڵە
وە بێنەو بیبڕن کفن بە باڵام
خوا لە بان هەر وەک مناڵم
وەی لە بان هەر وەک مناڵم
ئۆف سەرم بە سەرگەرد پام بە کۆتەوە
خوا سەرم بە سەرگەرد پام بە کۆتەوە
دوو دەسم بوڕن وەی وەی بەو لیمۆتەوە
دوو دەسم بوڕن بەو لیمۆتەوە
ئەو کچە ڕەشتاڵە کچ گەورەماڵە
وەی لە ناو سینگەکەی خوا گیان دوو لێمۆی ئاڵە