عەتا خان سەعی مەنسوور

سەرم بە سەرگەرد

بە دەنگی: عەتا خان سەعی مەنسوور
شێوەزار: سۆرانی
66
[سەرم بە سەرگەرد] پام بە کۆتەوە
توخودا دوو دەستم بوڕن بەو لیمۆتەوە
بەخوا شەرتە تا زیندەی کوبرا گیان نیونەفەس مەبۆ
ئامان پەروانەم عاشق شۆعلەی کەس نەبۆ
وەڵا وەفای مەیلەکەت مەدە وە دەس
بەخوا وە فدای زۆلفەکەی کۆرپەی ساوات بم
توخوا نە شێخم کوشتەن نە کفرم کەردەن
بەڵام تەعزیمم بە تاق ئەبرۆی تۆ بەردەن
مەرگت نەبینم
توخوا فەڵەک پەڕت لە باڵ کێ نەکەندەوە
بەخودا جامی زەڕ وە دەس کێت نەسەندەوە
وەڵا سەر تا پای باڵام ئالوودەی دەردە
بەخوا ڕەنگم چون خەزان بێ وادە زەردە
ئامان زەردی من بە بان کوبرا *؟
توخوا دوور بێ بە دەس نەسرەدین شاوە
با بیکەین دوو دەس بە گەردەن
بەخوا نەوا پەیدا لە غەفڵەت مەردەن