
بە قوربانت چاو ئەستێرە
هەر ئیمڕۆمان ماوە لێرە
سبەی بە خوامان بسپێرە
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە
گوارەی زێڕی لە گوێدایە
کەوشی ڕەشی لە پێدایە
جیرانی حاجی بابایە
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە
لێمان ناکا مەرحەبایە
دە لێی گەڕام ئەگەر وایە
عیشقم بۆ غەوسی بەغدایە
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە
دڵەکەم لەبۆی هەڵوەدایە
یارەکەم جوانە و *؟
من مەجنوونم ئەو لەیلایە
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە
قەسەم بە زولفی پڕچینت
بەو ئەگریجەی ژێر پۆشینت
ئەگەر جووی دێم بەسەر دینت
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە
ئەێ چاوکەژاڵ بە تۆ دەڵێم
عاشقی شەمامەی باغەڵێم
سوێندم خواردووە بە کەس نەڵێم
توخوا فاتم تۆ واز بێنە
غەریبم دڵەکەم مەشکێنە
تۆزە تۆزە کوڵمت بێنە