دانا محەمەد

کە تۆم هەبێ

بە دەنگی: دانا محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
103
ساڵانێکە جێت هێشتووم
دڵم هەر ماوە پێتەوە
تۆ نازانی دونیایەکەم
هەر بە تۆ پڕ ئەبێتــەوە
کە تۆم هەبێ گرنگ نیە
پشت لە هەموو دونیا بکەم
کە تۆم هەبێ پێم گوناحە
داوای زیاتر لە خوا بکەم

چی دەبوو قەت نەتۆرابای
تا ئەبەد خاوەن وەفا بای
خۆزگە تۆش وەک وێنەکانت
نەتتوانیبایە گۆڕابای
کە تۆم هەبێ گرنگ نیە
پشت لە هەموو دونیا بکەم
کە تۆم هەبێ پێم گوناحە
داوای زیاتر لە خوا بکەم

نەڕۆی ماڵم بکەی خـەرا
خامۆشی کەی لە من چرا
هێندەی هاوار بکەم مـەڕۆ
خۆ من هەناسەم لێ بڕا
کە تۆم هەبێ گرنگ نیە
پشت لە هەموو دونیا بکەم
کە تۆم هەبێ پێم گوناحە
داوای زیاتر لە خوا بکەم