
خەیاڵم وایە خەڵقە من کە تەرکی عیشقی دڵبەر کەمئیتر میهری پەری ڕوویان بە یەکجاری لە دڵ دەرکەمئەگەر دڵ بێت و مەیلی گوڵڕوخان و نازەنینان کالە سینەی لابەرم، لەتلەت بە نووکی تیژی خەنجەر کەملە داخی سیلسیلەی توڕڕەی نیگاری نازەنینی خۆمئەبێ تەرکی وەنەوشە و سونبول و هەم عەتر و عەنبەر کەمئەڵێن دڵبەر لەگەڵ مندا دڵی ساردە، ڕەقیب شادەئەبێ خاک و گڵی عالەم ئیتر من هەر لەسەر سەر کەمکە باڵای دولبەری دی سەروی بوستانی وتی شەرتەئیتر خۆم دەرنەخەم، تەرکی لیباس و بەرگی ئەخزەر کەمهەتا کەی هەر لە دووریی تۆ ئەمن بێم و بچم جانابە بێ سوود بۆچ نیگەهبانی گوڵ و گوڵزاری بێ بەر کەمئەگەر شەو سەر لەسەر خشتێ بکەم باکم نییە چونکەبە ئاوی دیدە ئوممێدم وەهایە با لەشم تەڕ کەموتی عاشق دەست بۆ چی لە زوڵفم بەرئەدەی ئەمشەووتم تاکەی ڕەفیقی عەقرەبی جەڕڕاڕ و ئەژدەر کەمئەگەر بێ ماچی لێوی دولبەرت تۆ دەسکەوێ ئەحمەدحەرام بێ گەر ئیتر یادی بەهەشت و حەوزی کەوسەر کەم