عەزیز شاڕۆخ

هێدی هێدی

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
213
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی، ژیاوی
وەرە شەماڵ وەرە
مایەی ژیانم، ئاواتی گیانم
هێدی هێدی هێدی
وەرە دەستم وەرە
دڵشکەستم وەرە
ئاواتی ژینم مایەی ژیانم
ئاواتی ژینم ئامان مایەی ژیانم

ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە
دوور بە لە من لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
وەرە شەماڵ وەرە
مایەی ژیانم، ئاواتی گیانم ئامان
مایەی ژیانم ئاواتی گیانم
هێدی هێدی هێدی
وەرە دەستم وەرە
دڵشکەستم وەرە
ئاواتی ژینم مایەی ژیانم
ئاواتی ژینم ئامان مایەی ژیانم

نەتناسیوم بڕوا مەکە
نەتناسیوم
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
لای من هەرگیز دەس ناکەوێ
وەرە شەماڵ وەرە
مایەی ژیانم، ئاواتی گیانم ئامان
مایەی ژیانم ئاواتی گیانم
هێدی هێدی هێدی
وەرە دەستم وەرە
دڵشکەستم وەرە
ئاواتی ژینم مایەی ژیانم
ئاواتی ژینم ئامان مایەی ژیانم

لاوە لاوە... لۆ لۆ... لاوێ منی
چەندە غەریبی چەندە بێکەسی
لاوە لاوە
لە خۆشی و لە ژین بێبەشی
ئەمان ئەمان...

جەهانی من هەمووی غەمە
زەردەخەنەی یەگجار کەمە
تەلاری من وێرانەیە
جێی پەڕتووک و هۆنراوەیە
وەرە شەماڵ وەرە
مایەی ژیانم، ئاواتی گیانم
مایەی ژیانم ئاواتی گیانم
هێدی هێدی هێدی
وەرە دەستم وەرە
دڵشکەستم وەرە
ئاواتی ژینم مایەی ژیانم
ئاواتی ژینم ئامان مایەی ژیانم

لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی، ژیاوی
وەرە شەماڵ وەرە
مایەی ژیانم، ئاواتی گیانم
هێدی هێدی هێدی
وەرە دەستم وەرە
دڵشکەستم وەرە
ئاواتی ژینم مایەی ژیانم
ئاواتی ژینم ئامان مایەی ژیانم
هۆنراوەی بەشێک لە گۆرانی: پەشێو