محەمەد ماملێ

شیرین تەشی دەڕێسێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
184
تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا
دەستێکی بۆ سەما برد ڕووبەندی ماهی لادا
نافەی گوڵی عەیان بوو* عەتری بە دەم سەبا دا
باریک و لووس و ناسک دوو* زولفی خاوی بادا
وەک شاخی گوڵ بەلادا، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان

کە کەوتە چەرخ و گەردش تەشی بە دەستی ڕەنگین
هەودای لە لێو و دەم دا خورشیدی سینە نەسرین
سەمای بە زووزەنەب دا: کەفی خەزیبی شیرین
گرتی خەتی مەداران شەفەق بە عەقدی* پەروین
سیحرێکە بۆ دڵ و دین، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان

نووکی تەشی بە گەردش قوتبێکی چەرخی پێوە*
موجرە* بوو بە داوی کە چەرخی کەوتە نێوە
وەک زوهرە دەستی کێشا کە بەندی قەوسی زێوە
ئەستێرە ماهی داگرت سابت کردە* بە پێوە
عەرەق بە ڕوو بەڕێوە، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان

کە دەستی برد و هێنا بە دولبەری بە تادا
وە چەرخی خست* و گێڕای بە ڕانی سافیدا دا
عەیان بوو پەنجەیی ڕۆژ بە خەتتی ئیستیوادا
بە سوبحی سادق ئەنگووت زەنەب لەنێو سەمادا
حیرەت لە ماسیوادا، شیرین تەشی دەڕێسێ
هۆنراوە: وەفایی

*= لە هۆنراوەی شاعیردا "بە دەرکەوت"، " وەک"، "عیقدی"، "نووکی تەشی بە گەردوش چەرخێکی قوتبی پێوە"، "مەجەڕڕە"، "گەڕا"، "هێنایە چەرخ" هاتووە.