خالید دلێر

نەورۆز

بە دەنگی: خالید دلێر
شێوەزار: سۆرانی
93
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە
مزگێنی کورد دێنێتەوە
کوردان دەبووژێنێتەوە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە

ڕزگاربوونی کوردایەتی
لەم مەینەتەی تیایەتی
موژدەی خۆشی ئێستایەتی
ڕۆژی شیرینی کوردە
جەژنی دێرینی کوردە
نەورۆز بەهارە، نەورۆز بەهارە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە
مزگێنی کورد دێنێتەوە
کوردان دەبووژێنێتەوە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە

نەورۆز ڕەنگینە
ئیلهامی شیعرمان و ژینە
ئی هەڵمەت و ڕاپەڕینە
گڕی خەباتی کوردە
جوانیی وڵاتی کوردە
نەورۆز بەهارە، نەورۆز بەهارە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە
مزگێنی کورد دێنێتەوە
کوردان دەبووژێنێتەوە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە

نەورۆزە جەژنی ئیشکەرە
ئی و ڕەنجبەرە
یادی کاوەی ئاسنگەرە
نەورۆز بەهاری کوردە
ڕۆژی دیاری کوردە
نەورۆز بەهارە، نەورۆز بەهارە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە
مزگێنی کورد دێنێتەوە
کوردان دەبووژێنێتەوە
هەر ساڵێ نەورۆز دێتەوە
هۆنراوە: خالید دلێر