حەسەن زیرەک

بە تەوڕات

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
96
مەجلیسێکیان گرتووە قوڕعەی وا لە تارانێ
چوار کیژیان پەسەند کردووە وەی لە عێڕاق و عێرانێ
ئامین گیان لە سەنگەسەر سەیزادەی لە بازیانێ
تووبا چاوجوان لە بورهانە و خەجێ ماڵ لە بۆکانێ
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ناسکۆڵێ خۆت قەولت دا لەبەر چی یارم نەهات
ئاوری لە من بەرداوە سوورەگوڵەکەی مهاباد

وەباڵم بەستۆ جوانی سەرتۆپی کوردستانی
نەخشی لە کوردستانی
من لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکۆڵ دەیبات بۆ کانی
باسکم وە ژوور سەری دە تۆ لە شەوڕاوێ دەزانی
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
قەولی دامێ بۆی مردم بێوەفا بۆچی نەهات

بازی یانە شمقاڕی کۆتری لە سیلەی جاڕی
جوانی بێچووە توجاڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
بە تەوڕات و بە تەوڕات بە تەورات و ئینجیلە
ئەو دڵەم بۆ تۆ زەلیلە
نەخۆش و دەردەدارم چاوی ڕاستم کەنیلە

بەفری لە کەلیخانی کەروێشکی گەرمەلانی
ناسکۆڵ ماڵ لە سولێمانی
پێم گوت ئاوێزانت بم شەوێک تاکوو بەیانی
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
بۆخۆت قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بۆخۆت قەولت دا جوانێ مانگی تازە لە نوێ هات