هۆزان شەمدین

وەرە وەرە لانکێ

بە دەنگی: هۆزان شەمدین
شێوەزار: سۆرانی
35
لانکۆڵەکەی دارە تووە وەرە وەرە لانکێ
سەر لانکەکەی لە دوو ڕووە وەرە وەرە لانکێ
لانکێ سەر خستووە ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ

لانکۆڵەکەی دارە سێوە وەرە وەرە لانکێ
گۆشەگڕووی بە لانکێوە وەرە وەرە لانکێ
کۆرپە بۆ نانووی پارشێوە ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ

لانکۆڵەکەی دار عەنابە وەر وەرە لانکێ
بە زار چۆنی بە دڵیش وا بە وەرە وەرە لانکێ
نان دەکوڵی کەس تێر نابێ ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ

لانکۆڵەکەی دارە بییە وەرە وەرە لانکێ
سەر لانکەی وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووک ئەستییە ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ

لانکۆڵەکەی دار شیلانە وەرە وەرە لانکێ
سەر لانکەی چەمی ڕێزانە وەرە وەرە لانکێ
کۆرپە بۆ نانووی بەیانە ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە سێوە وەرە وەرە لانکێ
گۆشەگڕووی بە لانکێوە وەرە وەرە لانکێ
کۆرپە بۆ نانووی پارشێوە ساوالەی دایکێ
وەرە وەرە لانکێ