بەختیار ساڵح

نازیلێ

بە دەنگی: بەختیار ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
29
گیان گیان و گیان گیانم نازیلێ باوانم
گیان گیان و گیان گیانم نازیلێ باوانم
گیان و گیان و گیانم نازیلێ باوانم
سەر ڕێگەم لێ مەگرە مەکە تیربارانم
منیش بە وێنەی تۆ شێتی کوردستانم
عاشقی دار و بەردی لادێ و گوندەکانم
تینووی ئاوی کانی ناوچەی هەورامانم

گوڵ و گوڵچنینە دوا بەهار هاوینە
شەنگەبێریی ناو دێ خەریک مەڕدۆشینە
گوڵەکەم بە قسەی کێ لێم کەوتی بە قینە
خوایە نەیگۆڕی ئەم دەورە زێڕینە
با بچینە بۆ شارباژێڕ ڕەنگینە
بۆ دەشتەکەی پیرمام ئەو کانییە شیرینە
گیان گیان و گیان گیانم نازیلێ باوانم
گیان و گیان و گیان و گیانم نازیلێ باوانم
سەر ڕێگەم لێ مەگرە مەکە تیربارانم
منیش بە وێنەی تۆ شێتی کوردستانم
عاشقی دار و بەردی لادێ و گوندەکانم
تینووی ئاوی کانی ناوچەی هەورامانم

ئاگرت بەرداوە لەم خەرمانەی دڵمە
هەر شوێنێ تۆی لێ بی کۆڕ و بەزمی گەرمە
وەرە لێوت سوور کە بەو خوێنی جگەرمە
من خۆم شێت و شەیدام تۆش ناز کە بە سەرمە
با بچین بۆ شارباژێڕ هەر ئەوێ مەنزڵمە
دار و بەرد و گوێزی شیرینە لە دڵمە
گیان گیان و گیان گیانم نازیلێ باوانم
گیان و گیان و گیان و گیانم نازیلێ باوانم
سەر ڕێگەم لێ مەگرە مەکە تیربارانم
منیش بە وێنەی تۆ شێتی کوردستانم
عاشقی دار و بەردی لادێ و گوندەکانم
تینووی ئاوی کانی ناوچەی هەورامانم

من هەر وەکوو شێتێ ڕێی عەشقم گرتووە
هەچ کەسێ دڵدارە حەتمەن پێی ڕۆشتووە
دەڵێن مەجنوونەکەم بەو دەردە مردووە
بۆ چاوەکەی لەیلێ شەو ئێشکی گرتووە
با بچین بۆ شارباژێڕ بۆ ژێر ئەو دار تووە
غەم و دەرد لە دڵم بەربا ڕۆشتووە
گیان گیان و گیان گیانم نازیلێ باوانم
سەر ڕێگەم لێ مەگرە مەکە تیربارانم
منیش بە وێنەی تۆ شێتی کوردستانم
عاشقی دار و بەردی لادێ و گوندەکانم
تینووی ئاوی کانی ناوچەی هەورامانم