
لێ مەنێ و مەنێ و مەنێ سەیر دەکا و پێدەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵدەکەنێ
ئەی بە لەنجە و لار ڕادەبرێ ناز ئەکا چاو دائەگرێ
سەروەت و خانە و ماڵم هەمووی لە دەوری گەڕێ
شۆخێکی خانومانە کوڕگەل لە بەریا دەمرێ
لێ مەنێ و مەنێ و مەنێ سەیر دەکا و پێدەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵئەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵدەکەنێ
*؟ باسکی، باسکی *؟ و ناسکی
قسان دەکا بە زاری بە دەنگی خۆش و ناسکی
کاتێ تێ دەڕوا بە ڕێدا لێی جوانە لەنجەی ئاسکی
لێ مەنێ و مەنێ و مەنێ سەیر دەکا و پێدەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵئەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵدەکەنێ
خۆنچە گوڵاڵە و گەوهەر، شەم و کەژاڵ و دڵبەر
بە بۆڵە و تانە و تەشەر کاتێ لە ماڵ دێنە دەر
دایمە باسی تۆ ئەکەن ئەی بە نازی نازپەروەر
لێ مەنێ و مەنێ و مەنێ سەیر دەکا و پێئەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵئەکەنێ
ئەی ناسکۆڵە و نەرم و نۆڵی خاوێن و سپی و سۆڵی
لێوئاڵ و دەم بچووکی لەبار و توند و تۆڵی
بە برژانگی چاوانت دڵی عاشق دەکۆڵی
لێ مەنێ و مەنێ و مەنێ سەیر دەکا و پێدەکەنێ
ڕیشەی جەرگ و هەناوم لە بندا هەڵئەکەنێ