بەرزان سەیدە

فەریدە

بە دەنگی: بەرزان سەیدە
شێوەزار: سۆرانی
334
هەی داد ئەی بێداد فەریدە
بۆ تۆ نەماوم فەریدە
وەک جۆگەلەی ئاو فەریدە
خوێن دێ لە چاوم فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس

هەی داد ئەی بێداد فەریدە
خۆ من یانە نیم فەریدە
دۆستی خۆتانم فەریدە
هیچ بێگانە نیم فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس

بانە و مەریوان فەریدە
ئەم دیو ئەو دیوە فەریدە
ڕەحمەت لەو دایکەی فەریدە
تۆی بۆ من دیوە فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس

ئەگەر دەمزانی فەریدە
کاری دڵ وایە فەریدە
ڕیشەم دەکێشا فەریدە
ئا بەو خودایە فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس

نەخۆش و مەستی فەریدە
دوو چاوی کاڵم فەریدە
حەقم بە دەستە فەریدە
تا ڕۆژ بناڵم فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس

خودا یەکێکە فەریدە
پێغەبەر ڕاستە فەریدە
کوڕ دۆستی نەبێ فەریدە
بۆ مردن خاسە فەریدە
دە بڕۆ واز بێنە فەریدەی چاومەس