
ساقی بە ساقەی لارە و لەنجەت بم
فیدای
بە فیدای کاسە و دەست و پەنجەت بم
خۆت ئەخۆی، چۆڕێ بۆ منیش داکە
غەم لەسەر دڵم تۆزێ ڕەها کە
ساقی دەخیلە فرسەتە هەستە
لە دوای چوون مەچۆ پەنجەت مەگەستە
ئەوەی چوو ئیتر نایێتە دواوە
چەن حیسابی کەی هەر ناتەواوە
ئەی مانگ ئەمن و تۆ هەردووک هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین
ئەی مانگ [تۆ] وێڵ و ڕەنگزەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ
دەخیلتم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەرمانێ دەردی دڵەی بیماران
ئەی مانگ شەوێ وەک ئەمشەو بگەرە فریام
بێ یار و هاودەم عاجز و تەنهام
ئەی مانگ قەسەمت دەدەم تۆ عەشق پیرۆزی
تۆ نەخشەبەندی دڵەی بە سۆزی
قەسەمت دەدەم بە عەشقی جوانیت
بە نەسیمەکەی بەری بەیانیت
بەسەرهاتووی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم تۆزێ هاسان کە
هەڵسە گەشتی چیمەن و گوڵزاری کوردستان بکە
ئەزیزم بتبەمە قەندیل گەر تۆ کوێستانت ئەوێ
سەیری ئەو خێڵانە کەن نیشتوونە دامێنی چیا
با بچین بۆ ماڵەکوردێ گەر تۆ خوێشانت ئەوێ
ئاوی ساف و ڕۆشنی دامێنی چەشمانی چیا
لێ بنۆشە دەم بە دەم گەر تۆ داو و دەرمانت ئەوێ
لاوی من لەبەر کە شاڵی کرمان و ئامێدی
*؟ سەد هەزار چا تر لە شاری کرمانت ئەوێ
سەر و ماڵت سەرفی ڕێگای میللەتت کە ڕۆحەکەم
ئەی ئەسیر هەندە عەشقی میللەتی کوردت هەیە
بشمری لام وایە قەدری گردی سەیوانت ئەوێ