شوکر خەیات

یارخەزال و سەوزەڵێ - قەتار و بەستە

بە دەنگی: شوکر خەیات
شێوەزار: سۆرانی
283
هەر کێوێک بەرزە یارغەزال دەیکەم بە بێستان
شەمامەی بگرە یارغەزال بۆ دەستی دۆستان
ئەو چاوەی جوانە یارغەزال مەکە
هەزاری وەک من یارغەزال لە دین دەر مەکە
چاوجوان لە دین دەر مەکە
بینە سەر دڵم یارغەزال ناسکە پەنجەکەت
چاوجوان ناسکە پەنجەکەت
باوەشێنم کە چاوجوان بە ئەگریجەکەت
یارغەزال بە ئەگریجەکەت
ئەو ئاوەی زۆرە یارغەزال بەرەوخوار ئەچێ
چاوجوان بەرەوخوار ئەچێ
سێوێکی تێ نێ یارەکەم بۆ لای یار ئەچێ
چاوجوان بۆ لای یار ئەچێ

گیان گیان و باوانم باوانم
ئای سەوزەم ون بووە
جا نازانم چاوجوان سەوزەڵێ سەوزەڵێ
ئای بۆ ماڵ کێ چووە
جا بۆ ماڵ کێ چووە

ئەی خاڵێک ها وە بان سەوزەڵێ
ئای سەر گۆناتەوە
ئەی خاڵێک ها وە بان سەوزەڵێ چاوجوان
ئای سەر گۆناتەوە
جا هیچ فایدەی نییە باوکەکەم
ئای بە لاتەوە
گیان گیان و باوانم
ئاخ سەوزەم ون بووە
جا نازانم چاوجوان، چاوجوان
ئای ماڵی کێ چووە

ئەی عارەق و شەراب وەی شەرم سەوزەڵێ ئای مەزەی نەکردم
ئەی عارەق و شەراب وەی شەرم سەوزەڵێ جا مەزەی نەکردم
ئەی بەو ماچی لێوی سەوزەڵێ ئاخ سەرخۆشی کردم
گیان گیان و باوانم ئاخ سەوزەم ون بووە
جا نازانم چاوجوان باوکەکەم ئاخ ماڵی کێ چووە
ئاخ ماڵی کێ چووە

ئەی خاڵێک ها وە بان سەوزەڵێ ئاخ باڵی سۆنەوە
ئەی خاڵێک ها وە بان سەوزەڵێ ئای باڵی سۆنەوە
جا مەیلمان ها وە لای چاوجوان ئاخ یاری کۆنەوە
جا مەیلمان ها وە لای باوکەکەم ئاخ یاری کۆنەوە
گیان گیان و باوانم ئاخ سەوزەکەی ماڵم
ئەی نەخۆش نەکەفی سەوزەڵێ بشکێنی باڵم
جا بشکێنی باڵم

ئەی لە خوار گۆیژەوە سەوزەڵێ ئاخ سلەیمانییە
ئای لە خوار گۆیژەوە چاوەکەم ئاخ وەی سلەیمانییە
ئەی یاری قەدباریک سەوزەڵێ ئاخ جوانی وا نییە
ئەی یاری قەدباریک باوکەکەم ئاخ جوانی وا نییە
گیان گیان و باوانم ئاخ سەوزەم ون بووە
جا نازانم سەوزە سەوزەڵێ ئاخ ماڵی کێ چووە