شوکر خەیات سەلاح داودە

ئەی هاوار یار ئەمان ئاخری زەمانە

بە دەنگی: شوکر خەیات و سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
375
خانەی خەم شێوێ دەی پەردەی دڵ دڕیان
ئەرێ دووبارەی شینمەن کوانێ لەیل
مەریوان خۆشەن تێد چرکەی باز
سەدای خورشید لەنجەی سەروەناز
کەسم دووبارەی شینمەن توخوا بێمەیل

دەسماڵ حەریری شینە ئەی هاوار شیرین دەڵێی هەنگوینە
دەسماڵ حەریری شینە چاوەکەم شیرین دەڵێی هەنگوینە
تەعجوب لەوەی دەمێنم ئەی هاوار دڵی بۆچی خەمگینە
ئاخ ئەمان یار ئەمان چاوجوان ئاخری زەمانە

سەردەمێک ژینم بردە سەر بە ئێش و گفتەکاری
زەڕڕەیێک خێرم نەدی تا دواهەناسەم هاتە دەر

کراسێکی وای لە بەردا ئەی هاوار کەس نازانێ چی ڕەنگە
کراسێکی لە بەردایە باوانم کەس نایزانێ چی ڕەنگە
بە دەستی خۆم دوورانم ئاخ هاوار تەنگە
بە دەستی خۆم دوورانم ئەی هاوار تەنگە
دەک یاخوا دەستم بشکێ ئەی هاوار جێی کۆڵوانەکەی تەسکە
ئاخ ئەمان یار ئەمان چاوجوان ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری دووبەر ئەی هاوار مێردت کرد خاکم بە سەر
دەسماڵ حەریری دووبەر ئەی هاوار مێردت کرد خۆڵم وە سەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم ئەی هاوار بمشێلە ناسکە دولبەر
ئەی هاوار یار ئەمان گیان دیدەم ئامان یار ئاخری زەمانە

بۆچ نەڕژێ مەی شووشە لە سەد لاوە شکاوە
عیللەتی بێبەرگییە، هەتیو مەیلی هەتاوە

کراسێکی لە بەر دایە ئەی هاوار مۆخی بەدەنی دیارە
لەسەر باڵای یارەکەم ئەی هاوار با بمدەن لە سێدارە
ئاخ ئەمان یار ئەمان چاوجوان ئاخری زەمانە

دەسماڵ حەریری تەسکە ئەی هاوار ڕاپەڕی دەڵێی ئاسکە
داوای دوو ماچم لێی کرد ئەی هاوار هەڵات ئەم باسکە و باسکە
ئەی هاوار یار ئەمان گیان دیدەم ئامان یار ئاخری زەمانە

ئمجا بۆ لای کێ بڕۆم ئەی هاوار گیانە دەس بە زامەوە
ئمجا بۆ لای کێ بڕۆم ئەی هاوار چاوجوان دەس بە زامەوە
ئەوە کێ دەرمانم کا ئەی هاوار وەڵڵا شەو بە لامەوە
ئەی هاوار یار ئەمان گیان دیدەم ئامان یار ئاخری زەمانە

بلوورە گەردنی یارم لە نوورە کوڵمی گوڵناری
دەبا بڕزێ کۆچی جەرگم بە دەس خەمی دڵداری

ئیمجا ئەو چاوە جوانە ئەی هاوار گیانە تۆ گێژی ئەدەی
ئیمجا ئەو چاوە جوانە ئەی هاوار وەڵڵا تۆ گێژی ئەدەی
ئیمجا دەی بەبێ عارەق ئەی هاوار گیانە سەرخۆشم ئەکەی
ئەی هاوار یار ئەمان گیان دیدەم ئامان یار ئاخری زەمانە

شەرتە لەمڕووەوە تاکوو ماوم بە ناڵە و گریان و شین
سەرپاتایش خۆم لە خوم ئەگرم تا سەر ئەنێمە سەر سەرین

ئیمجار ئەو ماڵەی هەمە ئەی هاوار گیانە نەزر بۆ تۆ بێ
ئیمجار ئەو ماڵەی هەمە گیانەکەم وەڵڵا نەزر بۆ تۆ بێ
ئیمجا بەشکوو ماڵەکەی ئەی هاوار گیانە بەرەو ماڵمان بێ
ئەی هاوار یار ئەمان گیان دیدەم ئامان یار ئاخری زەمانە