
کوێستانان خاڵخاڵ بەقوربان چی بکەم بەفری ناچێتۆ
قیبلەکەم تۆراوە ئەرێ باوان چی بکەم ئاشتی نابێتۆ
یارەکەم تۆراوە ئەرێ باوان چی بکەم ئاشتی نابێتۆ
فاتمۆکێ کێلگەردن کوێستانمان کێلەشینە
بۆت نەژیم بەهار دەڕوا هاوینە
بۆت نەمرم* بەهار دەڕوا هاوینە
کوێستانان خاڵخاڵ بەقوربان چی بکەم کەوباڕ دەخوێنێ
لە نیوەشەو ڕیشەی جەرگم دەردێنێ
فاتمۆکێ کێلگەردن کوێستانانمان* قەندیلە
بۆت بمرم ئەو دڵەم بۆ تۆ زەلیلە
بۆت نەژیم ئەو دڵەم بۆ تۆ زەلیلە