
ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
هەر وەکوو قەڵەم بمکە بە قەوتا
هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ
ئەڕۆی بۆ مەکتەب سەر بە عەباوە
لاشەم بەبێ ڕۆح وەستا وە پاوە
جارجار بە کەرەم بەر کە بەملاوە
هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ
ئەڕۆی بۆ مەکتەب کتێو لە دەستە
لە ڕێت دەوەستن دەستە بە دەستە
سەد گیان بە فیدای ئەو چاوە مەستە
هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ
ئەڕۆی بۆ مەکتەب سەر لە بەیانان
لە ڕێت دەوەستن دەستەی جەوانان
ڕێ پێت فەرش ئەکەن بە *؟ گوڵاڵان
هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ هەی گوڵ