عەلی کەردار

بەهاران خۆشە زمزیران - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: عەلی کەردار
شێوەزار: سۆرانی
164
بەهاران خۆشە زمزیران
لە دۆڵ و کێو دەس دەگیران
پێک شاد بوون دۆست و دەزگیران
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم

پرسیم لە چنار بەرزی سەر کانی
ئەحواڵ لەیلەکەم هەر تۆ دەیزانی

زستان مانگی ڕێبەندانێ
لێم گیرا ڕێگای لاجانێ
لە کۆتێدام لە زیندانێ
لە کۆتێدام لە جەڵدیانێ
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم
ئەی یار ئەی یار کوانێ یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم

ڕەبی کەس وەک من شەودەروێش نەبێ
تەوەلای وەتەن قەوم و خێش نەبێ

هاوین خەرمان لەبەر بایە
شەماڵ کەوتووە و زریان نایە
هەڵیانبڕیم لە لەیلایە
هەڵیابڕیم لە زارایە
ئەی یار ئەی یار دوورە یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم
ئەی یار ئەی یار کوانێ یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم

قەبرم هەڵکەنن کفنەکەم خەیلێ
قەبرم هەڵکەنن ئەڵحەدم خەیلێ
مەیتم هەڵبەستن بە زوڵفی لەیلێ

پاییز کاتی زەماوەندە
لە دێهات شایی و گۆوەندە
بۆ منی هەژار کۆت و بەندە
ئەی یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ تۆ تاریکە ڕۆژگارم
ئەی یار ئەی یار کوانێ یارم
بێ تۆ بەدبەختی ڕۆژگارم