
ئەی کیژی جوان لەگەڵ تۆمە
بڕوانە دڵی من
وەکوو خۆتم مەدوێنە
وەک خۆتم مەدوێنە
چونکە منیش وەکوو تۆ
نادوێنم دڵی *؟
منی ماڵوێران بۆ تۆ نەماوم
بکە ڕەحمێک بە حاڵی من
لە نێو گوڵزاری بووکی دڵانی
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە
لە نێو دڵداران دڵداران شۆخ و نازدارە
مەڵحەمی ژینە ئەو نازەنینە
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە
ئەفسانەی ژیانی گوڵی یارانی
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە
لە نێو دڵداران دڵداران شۆخ و نازدارە
ئەو کچە چەند جوانە، چاو بە خومارە
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە
لە نێو گوڵزاری بووکی دڵانی
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە
لە نێو دڵداران دڵداران شۆخ و نازدارە
مەڵحەمی ژینە ئەو نازەنینە
چەند دڵڕفێنە، چەند دڵڕفێنە