خالید ڕەشید

بە لەنجە مەڕۆ

بە دەنگی: خالید ڕەشید
ئەلبۆم: جگەرگۆشەکەم
شێوەزار: سۆرانی
85
ئای بە لەنجە مەیە
توخوا بە لەنجە مەڕۆ
ئەی نەوەک چاوی پیس دوور بێ کار بکا لە تۆ
تۆ تۆ تۆ

نەرم و نیان ڕێ دەبڕی
چاو بە ناز و شەرمنی
لە چاوی پیس بە دوور بی
بێگەردی وەک شەونمی
شەونمی
ئای بە لەنجە مەیە
توخوا بە لەنجە مەڕۆ
ئەی نەوەک چاوی پیس دوور بێ کار بکا لە تۆ
تۆ تۆ تۆ

ڕوخسارت وەک مانگەشەو نیگای چاوت شیرینە
لە دوورت باڵات دیارە وەک پەیکەری ئەوینە
ئەوینە
ئای بە لەنجە مەیە
توخوا بە لەنجە مەڕۆ
ئەی نەوەک چاوی پیس دوور بێ کار بکا لە تۆ
تۆ تۆ تۆ

هەموو چاویان لە تۆیە سەرسامن بە جوانی تۆ
نەکەی دڵت بدەیتە دەس ڕێبواری سەرەرۆ
سەرەڕۆ
ئای بە لەنجە مەیە
توخوا بە لەنجە مەڕۆ
ئەی نەوەک چاوی پیس دوور بێ کار بکا لە تۆ
تۆ تۆ تۆ