
نە نە نە... نازانم
نازانم چۆن ئاوێتەت بم
ئەگەر بەهەشتی پێم بڵێ
تا کڕنووش بەم بۆ گشت خواکان
ئەگەر دۆزەخی پێم بڵێ
تا دنیا* پڕ کەم لە تاوان
نە نە نە... نازانم
نازانم چۆن ئاوێتەت بم
گەر خاکێکی داگیرکراوی پێم بڵێ
تا پێستم بکەم بە ئاڵات
نە نە نە... نازانم
نازانم چۆن ئاوێتەت بم
گەر وەک منیش قەرەجێکی
سنوورێکم بۆ بکێشە و
بۆخۆت من بکە بە وڵات