خالید ڕەشید

عاشقی جوانی (هاوار بە ماڵم)

بە دەنگی: خالید ڕەشید
ئەلبۆم: خەڵوەت
شێوەزار: سۆرانی
85
عاشقی جوانی و تروسکەی مانگی تابانم ئەمن
هیلاکی تیری نیگاهی چاوی جوانانم ئەمن
خدری زیندوو نیم بێدار بم، بە ئاگا بم شەو و ڕۆژ
زیکری عەشقی خوداییمە و پیری موغانم ئەمن

ڕۆح لە عشقت غەرق بووە و کەوتە دەریای خوێنەوە
دەخیلی ئەو ڕۆحە پاکەم پیری شەوکێڵم وەرە
هاوار بە ماڵم بە جارێ بۆ کوردی وێرانەماڵ
هەر یەک ئاوارەی پەنایەک لەوەتەی هەین بێ وڵات

دڵ لەبۆ عەشقی وڵاتی کەوتۆتەوە فیراقەوە
دەخیلت بم شاهی شاهان ئەم خەمە بۆ کوێ بەرم
هاوار بە ماڵم بە جارێ بۆ کوردی وێرانەماڵ
هەر یەک ئاوارەی پەنایەک لەوەتەی هەین بێ وڵات
هاوار بە ماڵم بە جارێ بۆ کوردی وێرانەماڵ
هەر یەک ئاوارەی پەنایەک لە غوربەتاین بێ وڵات

عاشقی جوانی و تروسکەی مانگی تابانم ئەمن
هیلاکی تیری نیگاهی چاوی جوانانم ئەمن
خدری زیندوو نیم بێدار بم، بە ئاگا بم شەو و ڕۆژ
زیکری عەشقی خوداییمە و پیری موغانم ئەمن