
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت وا چاوەکانم ژان ئەکەنهەر لە سورمەی خاکی ڕێگات ئارەزووی دەرمان ئەکەنیەعنی ئاوی دیدەکانی من لە دووریی قامەتتوا بە خوڕ دێن هەر لە نەهری تانجەڕۆ و سیروان ئەکەنپەرچەم و لێو و دەمی شیرینی یاری نازەنینهەر لە زوڵمات و لە ئاوی چەشمەیی حەیوان ئەکەنجانفیدای ئەو دولبەرانەم وا بە خەندەی لێویانبێ موداوا زامی قەلبی عاشقان دەرمان ئەکەنئەو کەسانەی خادیمی دەرگای نیگارن دایماگاڵتە و سوحبەت بە تەختی قەیسەر و خاقان ئەکەنلادە شاعیر تۆ لە باسی عیشقبازی و سەیری کەچۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەنجاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەولەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەنڕووڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کە واهەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەنئاسمان ئێستا وەها چەرخاوە جاهیل غاڵبەگوربە و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەنچەن کەسێکی تازە پیاکەوتوو لە کوورە دەرچوونپیاو کە چوو بۆ ئیش لە پێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەنخەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەروا هەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن