نەجمەدین غوڵامی

هەر وایە و هاتەوە با بێتەوە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
70
هەر وایە، هەر وایە یارم لە من تۆریایە
ئاخۆ سەوزەی باڵابەرز گیانە مەیل وە کی دایە

ئەرێ هەر وەخت دەبینم ئامان ڕەنگی گوڵاڵە
ئەوە دڵەی بێچارەی ئامان دێتەوە ناڵە
ئەزیز دڵەی بێچارەم گیانە دێتەوە ناڵە
هەر وایە، هەر وایە یارم لە من تۆریایە
ئاخۆ سەوزەی باڵابەرز گیانە مەیل وە کی دایە

هاتەوە با بێتەوە یارم لە نێو باخەوە
دەم بە قاقای پێکەنین دەس بە گوڵەباخەوە
چاوت ئەستێرەی ڕۆژە وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بی شلکە ڕیحانەی ساوە