
بەرزیی باڵاگەد وەی توولێ بوڕم
جا ناوە خۆشەکەت ئەرێ لە کێ بچڕم
وەی ناوە خۆشەکەت ئەرێ لە کێ بچڕم
ئەوە تۆ دەڕۆی جا من جێگەم کوێ بێ
جا بۆ لای کێ بچم ئەرێ شێوەی تۆی لێ بێ
وەی بۆ لای کێ بچم ئەرێ شێوەی تۆی لێ بێ
بمدەیێ ماچێ وەی لە گۆنای سوورۆ
جا با سامم بشکێ ئەرێ بێمە حوزوورۆ
وەی با سامم بشکێ ئەرێ بێمە حوزوورۆ
ماڵەکەی خۆتان جا بە شەو مەنزڵ کەم
جا تەماشای باڵات ئەرێ بە کەیفی دڵ کەم
وەی تەماشای باڵات ئەرێ بە کەیفی دڵ کەم
یە دڵەکەی منە وەی ئەونەی هەنارێ
یە دڵەکەی منە جا ئەونەی هەنارێ
وەی چل *؟ هاتیا هەر یەک لە شارێ
جا چل *؟ هاتیا هەر یەک لە شارێ
یە دڵەکەی منە وەی چۆن کۆتەی گوڵڕەنگ
جا هەر مەوج ئەپێکی ئەرێ وەک هەسێڵێ تەنگ
وەی هەر مەوج ئەپێکی ئەرێ وەک هەسێڵێ تەنگ
یە دڵەکەی منە وەی چون حەوزە کۆنە
جا جادەی مەل و مۆر ئەرێ شەوخەوگای سۆنە
وەی جادەی مەل و مۆر ئەرێ شەوخەوگای سۆنە
دڵێ لە عەزەڵ وەی سیاچارە بێ
جا دەستی لێ مەدە با ئاوارە بێ
وەی دەستی لێ مەدە و ئەرێ با ئاوارە بێ