ڤیان کەمال

هەڵوەرین

بە دەنگی: ڤیان کەمال
شێوەزار: سۆرانی
68
وا پاییزە و گەڵای زەردی درەختەکان هەڵوەریوە
باڵندەکان ئەجریوێنن ئاسمانیش تەمی پۆشیوە
جەستەی منیش خولیای تۆیە لەم ڕێگایە غەمەنگێزە
هەنگاویشم بێ لانەیە لەبەر گەڵای ئەم پاییزە

ئەی وەرزی تەم بە هەناسەت وشک ئەکەی گوڵزارەکان
لێزمە ئەکەی شەکەت نابی وەک فرمێسکی دڵدارەکان

زریانی خەم تێکەڵاوی بارانی گریانم ئەکەی
گەڵای جوانیش ئەوەرێنی لە بەهەشتی داری ئەخەی
چونکە منیش هەر وەکوو تۆ لە ئەوینم هەڵوەریوم
لە بەهاری ڕابردووما لە سایەی تۆ هەڵپەڕیوم
وا پاییزە و گەڵای زەردی درەختەکان هەڵوەریوە
باڵندەکان ئەجریوێنن ئاسمانیش تەمی پۆشیوە
هۆنراوە: ئەحمەد محەمەد