
ئەرێ بە خۆشەویستی گیانە تۆیە ئەسیرم
ئەرێ ئیتر چۆن دەکرێ کەژاڵ بچی لە بیرم
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
ئەرێ جەرگم دە بە شیش وەڵا کەبابسازەوە
ئەرێ قرچەی دەروونم گیانە ئێژی تەنوورە
ئەرێ چونکە باڵاکەت کەژاڵ لە منەوە دوورە
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
وەڵا جەرگم دە بە شیش وەی وەی کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم دە بە شیش هاوار کەبابسازەوە
ئەرێ ڕۆژێ سەدان جار ئازیز بتبینم کەمە
وەڵا دایمە بۆ دیتنت کەژاڵ دڵەڕاوکەمە
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
وەڵا جەرگم دە بە شیش دەی دەی کەبابسازەوە
وەڵا جەرگم دە بە سیخ وەڵا کەبابسازەوە
ئەرێ بە خۆشەویستی گیانە تۆیە ئەسیرم
ئەرێ ئیتر چۆن دەکرێ کەژاڵ بچی لە بیرم
ئەرێ بە ناز گیان بە ناز کیژێ بێ بە نازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش وەڵا کەبابسازەوە
ئەرێ جەرگم بە بە شیش دەی دەی کەبابسازەوە