چۆمان ڕەشید

خیانەت لە نیشتیمان

بە دەنگی: چۆمان ڕەشید
شێوەزار: سۆرانی
58
هەموو جارێ خیانەتم کە لێ دەکرێت من خۆم نەخشەی پیلانەکەم
دێم ئەسووتێ و چەم گڕ ئەگرێت کەچی من خۆم دەکەم
باخ و کانیم شەهید ئەکرێ من هەر بۆخۆم سەرچاوەکەم
چاوم چاوساغی دوژمن بێ پێم شەرمە سەیری وڵات کەم

باسی خەبات و خاک دەکرێ گریانم سەر دادەخەم
مافی مرۆڤیش بە من چی گەر ماف خۆم لە سێدارەی بەم
وا تێ نەگەن دوای خیانەت سەرتان بەرزە لە نیشتیمان
دڵنیا بن گەر بشمرن گۆڕتان نابێ کوردستان

لێ ناگەڕێین کە دوژمنان خاکی وڵاتمان داگیر کەن
ئەبین بە گەردەلوول بۆیان لە ترسی لوورەمان ڕا بکەن
ئێمە ڕەگمان لەسەر خاکی نیشتیمانێ داکوتراوە
وەک شاخەکانی کوردستان گەلمان بە پێوە وەستاوە
هەموو جارێ خیانەتم کە لێ دەکرێت من خۆم نەخشەی پیلانەکەم
دێم ئەسووتێ و چەم گڕ ئەگرێت کەچی من خۆم دەکەم
باخ و کانیم شەهید ئەکرێ من هەر بۆخۆم سەرچاوەکەم
چاوم چاوساغی دوژمن بێ پێم شەرمە سەیری وڵات کەم