
ئەرێ قەولی پێ داوم جوانێ گیان دێتە هەواری
وەختی هەوارچی بە قورعان هاتنەوە شاری
قەندیلی *؟ جوانێ گیان باخچەی هەناری
جووتە لیمۆکەی وەڵڵا هێنا بە دیاری
ئەرێ دەنکە دەنکەی بەفر خەزایی گرتی
دڵ هەر یەکێکە جوانێ گیان یاری خۆم بردی
دڵ هەر یەکێکە بە قورعان سەوزە گیان بردی
ئەرێ ڕێبوار هەی ڕێبوار جوانێ گیان بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ کەژاڵێ نیوەکارت بم
حازرم عومرێکی بە قورعان خدمەتکارت بم
تۆ زێڕی خالیسی من عەیارت بم
ئەرێ دەنکە دەنکەی بەفر کوێستانان گرتی
دڵ هەر یەکێکە جوانێ گیان سەوزە گیان بردی
دڵ هەر یەکێکە بە قورعان یاری خۆم بردی
ئەرێ دەنگم نایگاتێ جوانێ گیان دیوارمان بەینە
کەسمان تێ ناگا بە قورعان لەو کەین و بەینە
بە دڵم حەز لێ کرد جوانێ گیان بە زارم شەرمە
دەس لە جەرگم دە بە قورعان بزانە چەن گەرمە
ئەرێ دەنکە دەنکەی باران کوێستانی شینە
خۆی لێ کردوومە جوانێ گیان کۆلکەزێڕینە
خۆی لێ کردوومە بە قورعان کۆلکەزێڕینە
خۆی لێ کردوومە جوانێ گیان کۆلکەزێڕینە
ئەرێ یاڕەب هەڵقەنێ جوانێ گیان ئەو کێوە لە بن
یاڕەب هەڵقەنی کەژاڵێ ئەو کێوە لە بن
بەڵکوو پەیدا بێ جوانێ گیان عەمر و چاوی من
زۆرم خۆش دەوێ بە قورعان چاوم شۆڕەژن
ئەرێ دەنکە دەنکەی بەفر کوێستانەی شینە
خۆی لێ کردوومە جوانێ گیان کۆلکەزێڕینە
خۆی لێ کردوومە جوانێ کۆلکەزێڕینە