محەمەد ماملێ

نەشمیل گیان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
39
ئەرێ بۆخۆم بە خۆم کرد نەشمیل گیان سەنگبارانم کەن
وێڵ و ئاوارەی نەشمیل گیان نێو خاڵانم کەن
ئەرێ ئەی لە دوور ئەرێ گیان لە دوور ئەرێ وای لە دوور
لە دووری دێیە
مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان یەکێکت بێیە

ئەرێ هەناسێک لە من ئەی هاوار دیدەکەم سۆزێک لە شەماڵ
سەبەبکاری من نەشمیل گیان بێ بە کۆی زووخاڵ
ئەرێ ئەی لە دوور گیان لە دوور ئەرێ وای لە دوور
ماڵ لە دوور دێیە
مەمکێکت هەنار نەشمیل گیان یەکێکت بێیە

ئەرێ سەرم سەرگەردان ئەی هاوار دیدەکەم پام بە کۆتەوە
سەر پەنجەم ببڕن نەشمیل گیان بە لیمۆتەوە
ئەرێ ئەی لە دوور گیان لە دوور ئەرێ وای لە دوور
لە دوور دەهاتی
لە قەند شیرینتر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی

ئەرێ سەراو چون هەوری ئەی هاوار دیدەکەم پاوان وە پاوە
خۆ تۆ بەهەشت نی نەشمیل گیان بە ڕووی دونیاوە
ئەرێ ئەی لە دوور ئەرێ گیان لە دوور ئەرێ وای لە دوور
لە دوور دەهاتی
لە قەند شیرینتر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی

ئەرێ تۆم توولەنەمام ئازیزم وەی دیدەکەم عەسای دەستمی
من کەسم نییە و نەشمیل گیان تۆ گشت کەسمی
ئەرێ ئەی لە دوور ئەرێ گیان لە دوور ئەرێ وای لە دوور
لە دوور دەهاتی
لە قەند شیرینتر نەشمیل گیان دەڵێی نەباتی