محەمەد ماملێ

ڕەزیە وەرە ماڵەکەم

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
39
ئەرێ هەر ساتێک بێنی گیانە سەفا وا لە لام
دیدەم سەفا وا لە لام
ئەرێ گیرۆدەی دەستی گیانە بێ نامە و غوڵام
دیدەکەم بێ نامە و غوڵام
ئەرێ ڕەزیە وەرە ماڵەکەم
ڕەزیە هەر تۆم خانمی
ئای سوێندت بۆ دەخۆم
ڕەزیە ڕۆح و گیانمی

ئەرێ تۆ هەر سات شادیت گیانە بێئەندازە بوو
دیدەکەم بێئەندازە بوو
ئەرێ من لە هەر لاوە گیانە غەمم تازە بوو
دیدەکەم غەمم تازە بوو
ئەرێ ڕەزیە وەرە ماڵەکەم
ڕەزیە هەر تۆم خانمی
ئای سوێندت بۆ دەخۆم
ڕەزیە ڕۆح و گیانمی

ئەرێ شنە شنەی بای گیانە زستانی پاییز
دیدەکەم زستانی پاییز
ئەرێ دووری خستمەوە گیانە لە یاری ئازیز
دیدەکەم لە یاری ئازیز
ئەرێ ڕەزیە وەرە ماڵەکەم
ڕەزیە هەر تۆم خانمی
ڕەزیە سوێندت بۆ دەخۆم
ڕەزیە ڕۆح و گیانمی

ئەرێ ئای دەنگم نایگاتێ گیانە دیوارمان بەینە
دیدەکەم دیوارمان بەینە
ئەرێ با کەس تێ نەگا گیانە لەم کەین و بەینە
دیدەکەم لەم کەین و بەینە
ڕەزیە وەرە ماڵەکەم
ڕەزیە هەر تۆم خانمی
ئای سوێندت بۆ دەخۆم
ڕەزیە ڕۆح و گیانمی

ئەرێ دە بەرۆکیدا گیانە دوگمە و زنجیرە
دیدەکەم دوگمە و زنجیرە
ئەرێ لە گیانە بە حوکمی لیرە
دیدەکەم بە حوکمی لیرە
ڕەزیە وەرە ماڵەکەم
ڕەزیە هەر تۆم خانمی
ئای سوێندت بۆ دەخۆم
ڕەزیە ڕۆح و گیانمی