ڕەسووڵ مەمۆ

ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ

بە دەنگی: ڕەسووڵ مەمۆ
شێوەزار: سۆرانی
23
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی تەنگە و لاڵ بم مەمکی دێشێنێ

هەناری باغی ساوە لە کوێم لێ ڕاوەستاوە
لە دوێنێوە نەمدیوە عەقڵ و هۆشم لێ بڕاوە
لە دوێنێوە نەمدیوە عەقڵ و هۆشم نەماوە
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی تەنگە و لاڵ بم مەمکی دێشێنێ

هاتووم لە لای نەڵێنێ بۆچی زیزە نامدوێنێ
بێنە سوێندت بۆ دەخۆم ئەوڕۆ جوانتری لە دوێنێ

دەرد و دەرمانم زارا زێڕی هەژدە عەیارە
چ بکەم لە دڵی منی داوە موسەلسەل و خومپارە
بەندی ڕەسووڵ مەمۆیە و هەر وەک وێزی/یوزی* بە ژومارە
ئاگاداری یارم بێ و یا جەددی شێخی بیارە
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی تەنگە و لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
*: وێدەچێ مەبەست چەکی uzi بێت.