مەرزیە فەریقی

گیانانم گیانانم ٢

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
20
گیانانم و گیانانم و دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم
خەمی دووریی تۆ ئەی هاوار سووتاندی گیانم

وەکوو پەپوولە سووتا بێ بۆ شەم
یان وەک کزەی دڵ خاتووزین بۆ مەم
سەرانسەر کڵپە و ئەی هاوار یەکسەر هاوارم
سووتاوی تاوی ئەی هاوار تاسەی دڵدارم
گیانانم گیان و گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

ساقی بە جامێ ئاوڕ بەرەوە
بە سۆزی سەفای عەشقی یارەوە
بینوێنە شێوەی ئەی هاوار شیرینی یارم
سووتاوم نەما ئەی هاوار سەبر و قەرارم
گیانانم گیان و گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

بمبە مەیخانەی عەشقی دێرینم
مەستم کە دیسان گڕ بدە ژینم
تا بێمە سەر خۆ ئەی هاوار ڕوو لە یاران کەم
یادی یارەکەی ئەی هاوار جاری جاران کەم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم