حەسەن دەرزی

دایە گیان

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
42
ئەگریم بۆ ئەو خەوەی کەوتووە لە چاوت
بۆ لێوی وشک و کەسەکەم تینوو و بێئاوت

ئەگریم بۆ قرچەی جەرگی دایکی دڵسووتاو
بۆ کڵپەی دەروون ئازیزەکەم خوشکی لێقەوماو

لەوساکە تۆ وەی ڕۆییوی لە لام خۆشی نەماوە دایە گیان وەی لە دڵەی تەوەلام
خۆشی نەماوە دایە گیان هەی لە دڵەی تەوەلام

لە بیرم ناچێ جا هەتا ڕۆژان نەسرەوتن دایە گیان وەی شەو لایەلایە
دەنگە نەرمەکەت دایە گیان ئەی هەر لە گوێمدایە

لە بیرم ناچێ وەی بەسەر بێشکەوە
شەوانت بێخەو دایە گیان وەی ڕۆژ دەکردەوە
شەوانت بێخەو دایە گیان هەی ڕۆژ دەکردەوە

وەی تەواو دڵنیام
ئەو چاوەم کوێر بێ دایە گیان وەی چۆن بێ تۆ ژیام
ئەو چاوەم کوێر بێ دایە گیان هەی چۆن بێ تۆ ژیام

نیزام نیزامە وەی خۆم کوڕێ سەرباز
لێرەم نایەڵن دایە گیان هەی دەمبەن بۆ ئەهواز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێناز