حەسەن دەرزی

پەپوولەی باڵ تەڵایی

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
296
دەزانی چەندم خۆش دەوێی ئەی پەپوولەی باڵ تەڵایی
تا خۆشەویستی بڕ دەکا تاکوو حەز دێتە کۆتایی

هەموو جارێ گڕی تاسەت لەرزم بە نێو لەشدا دێنێ
دیارە کە چەن خۆشەویستی یادێکت ئەم دونیا دێنێ
دەزانی چەندم خۆش دەوێی ئەی هاوڕێی ڕەنج و تەنیایی
دڵبەندی عیشق و نازی تۆ بووەتە و خولیایی

بۆ نازانی تا گوڵ مابێ تا هێلانەی بولبول مابێ
شێعر و ئاواز و دڵداریش بۆ جوانی قەت تەواو نابێ

دەزانی بە گیان و بە دڵ خاکساری تۆ پەرەستیم
هۆگری تۆم وەک ماسی و ئاو، من تۆ نەبێ بە کەس ناژیم

دەزانی چەندم خۆش دەوێی ئەی پەپوولەی باڵ تەڵایی
تا خۆشەویستی بڕ دەکا تاکوو حەز دێتە کۆتایی