
سێ کەس ماچیان دەدان بە دڵ
فاتم و مریێم و ئایشێ گوڵ
دەپسێنن بەندی جەرگ و دڵ
هەی کراس زەردێ لێم ئاڵاوە
کراس زەردێ هەی کراس زەردێ
هەی کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک
بۆم بەرنە باغی شەقڵاوە
کراس زەردێ لێم دڵڕەنجە
ئەی بە چاوی بازی گریاوە
چوومە باغی خوسرەوکەی
ئەی لە خۆڕا دەستم برد بۆ بەی
باغەوان گازی کرد نەیکەی
دەی کراس زەردێ لێی ئاڵاوە
باغەوان عومرت نەمێنێ
بولبول لە باغت دەخوێنێ
سەری غونچەم هەڵدەپسێنێ
هەی کراس زەردێ لێی ئاڵاوە
لێی هاڵاوە تێ هاڵاوە
لێی ئاڵاوە ئاڵ و ئابی
شەرمەندەی ڕووسیای خودا بی
ئاخ دەڵێم تێی کە چایێکی
دەی بە ماچ کوڵمەی هێنا ڕابی
ئاخ دەڵێم تێی کە چایێکی
بە ناز کوڵمەی دێنێ ڕابی
نە مەجنوونم نە فەرهادم
جەفاکێش و ڕەنج بە بادم
خودا حاسڵ کەی مرادم
دەی کراس زەردێ لێی ئاڵاوە
کراس زەردێ وەی کراس زەردێ
هەی کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک
بۆم بێرنە باغی شەقڵاوە
کراس زەردێ لێم دڵڕەنجە
ئەی بە چاوی بازی گریاوە