زیاد ئەسعەد

کراس زەردێ

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
480
من نازانم گوڵ بۆ پەپوولەی خۆش دەوێ
مەلیش ئاسمان و هێلانە
من نازانم خۆر بۆ هەمیشە بەیانیان دەردەکەوێ
مانگ و ئەستێرە شەوانە
بەڵام دەزانم دڵم بۆ هێندە موبتەلای بەژن و باڵای تۆ و شیعری چاو پڕ لە گریانە

جاران هەموو بڵندییەکم لە بەرزیی کێوا ئەدی
کەچی ئێستا بەرزی شاخ لە بەژنی تۆدا دەبینم
پێم بڵێ بەژنی تۆ لە کێو بڵندترە
یان من لێڵ بووە ڕووباری ڕوانینم

کراس زەردێ خەڵقی گەرمێن بۆ مەیلت لە من گۆڕاوە
دڵت بردم بە تاڵان و ئیدی چیت لە گیانم داوە
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەنە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە

تۆ ئەی کیژی خەرامانم ئەی قیبلەگای دڵخوازانم
دڵ خۆی هاویشتە کۆشی تۆ ڕای بگرە دەس بە دامانم
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەنە بووک بیبەنە بۆ باغی شەقڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەنە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە