هۆمەر دزەیی ‌

ماچی بێ دوایی ٢

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
351
ماچم کە ماچی بێ دوایی
با شیلەی لێوت مەستم کە
وەکوو بادەی خوایی

ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماچی دوایی
گەر بەجێم بێلی هیچم پێ ناهێڵی
لە تین و لە دین و لە ژین
مەمخەرە ئەم بارە
دڵ بۆ تۆ زامدارە
هەر بۆ تۆ پڕە لە ئەڤین

هەناوم سەیری ناوچاوم
تۆ جارێ خۆتی تیا ئەبینی بەڵام من تا ماوم
ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماڵاوایی
ماچێکی ئەم لێوە گازێکی ئەم سێوە
ساڕێژ ئەکەن کۆنەبرین
دڵم مەشکێنە چیتر مەمگریێنە
سینگتم بۆ بکە بە سەرین
ماچم کە ماچی بێ دوایی
با شیلەی لێوت مەستم کە وەکوو بادەی خوایی
ماچم کە ماچم کە ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماچی دوایی
کێ ئەڵێ ئەم ماچە نابێ بە ماڵاوایی