هۆمەر دزەیی ‌

هێی گیانی من

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
177
هێی گیانی من
تۆی هۆی ژین و مانی من
هەناسەی خاوی تۆ
نیگای تێرئاوی تۆ
دەرمانن بۆ ژانی من
دە وەرە هەی گیانی من

هێی ڕەشتاڵە
مەمکت نەگەیوە کاڵە
سوخمەت دەترازێنم
بۆخۆمی دەردێنم
پڕچنگ و تونگ و خرپن
دە وەرە هەی گیانی من

هێی چاوڕەشێ
گەردنکەش ڕوومەتگەشێ
بە لەنجە و لاری خۆت
قیبلەی لاساری خۆت
دڵ ئەکەی ئەنجن ئەنجن
دە وەرە هەی گیانی من

هێی هەناوم
ڕووناکیی هەردوو چاوم
ئەتۆی باوانی من
نازدار حەیرانی من
هەر ئەتۆی شایانی من
دە وەرە هەی گیانی من