حەسەن زیرەک

دێوانە بووم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
112
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە پەروانە پەروانە پەروانە
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە بووم چی بوو لەپڕ بێگانە بووم
ئەو شەمع و من پەروانە بووم چی بوو لەپڕ بێگانە بووم
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
دێوانە بووم من دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم

چاوی کاڵە و زوڵفی درێژە ئەوشەو جێژوان سەرەولێژە
ئەرێ چاوی کاڵ و پرچی درێژە ئەوشەو جێژوان سەرەولێژە
کوشتوومت وەرە بمنێژە کوشتوومت بۆخۆت بمنێژە
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە پەروانە بیللا پەروانە وەڵڵا پەروانە
ئەو شەمع و من پەروانە بووم چی بوو لەپڕ بێگانە بووم
دێوانە بووم هەی دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم

پرچی درێژە چاوی کاڵە هەر دەڵێی ماینێ شێخەزاڵە
پرچی درێژ و چاوی کاڵە دەڵێی ماینی شێخەزاڵە
دوو مەمکی وەک پرتەقاڵە چی لێ بکەم دڵ بۆی عەبداڵە
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە پەروانە وەڵا پەروانە بیللا پەروانە
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە بووم چی بوو لەپڕ بێگانە بووم
دێوانە بووم هەی دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم

ئەی گوڵەسوور واتەش من چوار ڕەنگ دارۆم
گوڵەسوور واتەش من چوار ڕەنگ دارۆم
هەر ڕەنگێ وە دەس یارێک مەسپارۆم
گوڵەزەر واتەش بەدبەخت حاشیەی باغانم
بە وەعدەی چل شەو من چراغانم
گیانە گوڵ عەترێ شەوبۆ واتەش بەدبەختان سەرسەختان بەس بکەن تەعریف وێتان
کەی عەترێ خۆتان وەی شووشە کەردەن
وە پای چ عەشقێک وەک سەوقات ناردەن

پرچی درێژ و چاوی جوانە بە دینم زۆر مێهرەبانە
پرچی درێژ و چاوی جوانە بە ویژدانم مێهرەبانە
چی لێ بکەم ئەی خودایە ژنی گولەی مێردانە
گولەت لە کێوی ئاتێ ئەڵڵا لێیدا یەکانە
بەڵکم بۆم بەجێ بمێنێ ئەو دوو لێوە قەیتانە
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم

پرچی درێژ و چاوی جوانە بەژن وێنەی حەیزەرانە
گەردن بە وێنەی گوڵدانە جووت مەمکی وێنەی فینجانە
هەر بە وێنەی ماینی خۆشتەعلیم فێری تەقڵە و لینگدانە
خزمینە مەمکەن لۆمە سەرتۆپی کوردستانە
دێوانە بووم دێوانە بووم من بۆ ئەو یارە دێوانە بووم
ئەرێ ئەو شەمع و من پەروانە پەروانە بیللا پەروانە وەڵا پەروانە