
قەستەم بە ڕەحمان و ڕەحیم
هەتا لەو دنیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم
بۆ تۆ نەمام مردم گوڵم نەجیم
ئامان دوکتۆر چاوم عەمرم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو کچە مارە کە
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
ئەی ئامان
نییە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێت لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
لە بێکەسی و لە بەدبەختی بوومەتە پیری مەیخانە
چون نییە جوانێ نییە شۆخێ
نییە جوانێک نییە شۆخێ سەری گێژم بنێمە سەر دڵی گەرمی
کە هیلاکی لەشم دەرکات خەوی سەر باوەشی نەرمی
ئەی ئەمان ئامان ئامان
ئامان دوکتۆر عەمرم چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو کچە مارە کە
یاڕەب بە خودا و بە پێغەمبەر
بە مێعرابی/مێحراب چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
یارم جوانە خۆشم دەوێ مەمک گەوهەر
ئامان دوکتۆر عەمر و چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو کچە مارە کە
سوێندم خواردووە و هەتا ماوم
عاشقی چاوی ئەی وەی بەڵەک چاوم
بۆی ڕەش بوو هێز و هەناوم
کچێ نابینێ بەبیللاهی دوو چاوم
ئامان دوکتۆر عەمر و چاوم دوکتۆر دەردم چارە کە
بنووسە بۆ لای قازی بڵێ ئەو کچە مارە کە
ئەی وەی وەی ئەو کچە مارە کە