بە قەد شمشادی بۆستانە بە ڕوو باغ و گوڵستانە
بە لێو کەوسەر، بە چاو ساقی، بە وێنە حوور و غەلیمانە*
لە سەر کێوی دڵم دایم وەکوو مووسایە* عیمرانە
بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری هەموو دونیا چراخانە
تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خووبانە
لە نێو خوبانی عالەم تاکە ئەم شۆخە بە بێباکی
دڵە گەر تۆ نەترساوی چییە وا مات و غەمناکی
لە مەیدانی مەلاحەت شاسوارێکە بە چالاکی
هەزار عاشق کە و تاب و تاقەتی نابێ لە مەیدانی
لە لایێ جەیشی ئەگریجەی لە لایێ تیپی موژگانی