ئەو کچە لەو ماڵە خۆی دا نیشانم
ئاگری پێ نەبوو وەڵا دەی سووتاندی گیانم
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی چاو بە خومار
ئەی وەی هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ
شۆخی میهرەبان
ئەو کچە لەو ماڵە قەولی داوە پێم
دەرک و دەروازەی لەبەر چی داخراوە لێم
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی مەزەدار ئەی وەی
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی میهرەبان
ئەنگوستت دەرزی زوڵفت خەیاتە
ڕۆحم ئێشکچی وەرە وەرە دەورەی باڵاتە
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی چاو بە خومار ئەی وەی
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی مەزەدار
تاقە کیژەکەی شاری سلەیمانی
شای ناو گوڵانی وەرە وەرە تاکی بە جوانی
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی چاو بە خومار
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی مەزەدار