ئەردەڵان بەکر

نیوەشەوە درەنگە

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
183
نیوەشەوە درەنگە دونیا کپ و بێدەنگە
ئاوڕێ لە زامم بدە بۆ نایەی شەو درەنگە

نیوەشەوە تەنهامە دڵ ئێش و بێ دەوامە
لە نێو خەیاڵی تۆدا دڵسووتاو تەنها مامە
نیوەشەوە درەنگە دونیا کپ و بێدەنگە
ئاوڕێ لە زامم بدە بۆ نایەی شەو درەنگە

شەم تواوە نەهاتی شەو ئاوا بوو نەهاتی
هەر وتت دێم نەهاتی عومر ڕۆیی نەهاتی
نیوەشەوە درەنگە دونیا کپ و بێدەنگە
ئاوڕێ لە زامم بدە بۆ نایەی شەو درەنگە