ئازادیم بۆ بێنەرەوە زۆر لەمێژە ئێمە دیلین
کەرکووک من و تۆ هەمیشە دوو عاشقی پڕ ئەوینین
زۆر دەمێکە خۆشەویستیت لە ناخمانا ئەسڕنەوە
ساڵانێکە لە خاکی خۆت داری ئاڵات ئەبڕنەوە
دەبا ئاشتی هاودەمت بێت ئیتر چاوت بە گڕ نەشۆی
خەمی ئاوارە و کۆڕەوت بۆ گەرمیان و کوێستان نەخۆی
با هەناسەی ئاسمانی تۆ بە دووکەڵ چاوی نەڕێژێ
دڵی دایکی شەهیدی تۆ ئازارێکی تر نەچێژێ