محەمەد ماملێ

مینا ناز

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
22
یا ڕەبی فەلەک گیانە دەردت کاری بێ مینا
یا ڕەبی فەلەک گیانە دەردت کاری بێ مینا
زامت پڕ لە ئێش و نادیاری بێ مینا
مینا ناز ناز نازدارە مینا
گۆنای خاڵ خاڵ خاڵدارە مینا
شەدەی لار لار لار لارە مینا

هاوار هاوردەردان گیانە تاقەت نەمەندەن مینا
هاوار هاودەردان جوانێ تاقەت نەمەندەن مینا
جەوری ئازیزم گیانە ڕیشەی دڵ کەندەن مینا
مینا ناز ناز نازدارە مینا
گۆنای خاڵ خاڵ خاڵدارە مینا
شەدەی لار لار لار لارە مینا

ئاخ ئەگەر بیخەیە سەر ملم خەنجەر
لە ژێر خەنجەرت من لانابەم سەر
تەیرێک بووم بەسەر چڵی گوڵ فێر بووم
کوا فێری گەرمای ناو گەرمەسێر بووم
قەت ئومێد نەبێ لەسەر ڕووی دنیا
لە ئەسپ و لە ژن ئەرێ لە شمشیر وەفا

شنەی ڕەشەبای گیانە زستانی هیجران مینا
شنەی ڕەشەبای جوانێ زستانی هیجران مینا
سەرچڵەی عەیشن گیانە لێم بووە بە بۆران مینا
مینا ناز ناز نازدارە مینا
گۆنای خاڵ خاڵ خاڵدارە مینا
شەدەی لار لار لار لارە مینا

کام وەسف و خەیاڵ گیانە کام شێوەت یاد کەم مینا
بە چ دڵخۆشییەکت دڵی خۆم شاد کەم مینا
مینا ناز ناز نازدارە مینا
گۆنای خاڵ خاڵ خاڵدارە مینا
شەدەی لار لار لار لارە مینا